وردەکاریی رووداوی هێرشکردنە سەر بنکەیەکی پۆلیس لە کەرکوک

لە ئەنجامی هێرشکردنە سەر بنکەیەکی پۆلیس لە شاری کەرکوک پۆلیسێک کوژرا.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری کەرکوک گواستییەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە دەوروبەری کاتژمێر 5:00 کەسێک هێرشیکردووەتە سەر بنکەی پۆلیسی قۆرییە و بەچەقۆ پۆلیسێکی کوشتووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای رووداوەکە پۆلیسەکانی دیکەی بنکەکە تەقەیان لە هێرشبەرەکە کردووە و کوشتوویانە.

ئاشکراشیکرد، بەپێی زانیارییەکان هێرشبەرەکە بەخشراو بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share