نەتواندرا سەرۆکێکی نوێ بۆ ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبژێردرێت لە خولی دووەمدا

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

هیچ کام لە کاندیدەکان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران نەیانتوانی دەنگی پێویست بە دەست بهێنن لە خولی دووەم بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنەکە.

دانیشتنی ئەنجومەنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەکە هەڵگیرا.لە خولی دووەمی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا سالم عیساوی 158 دەنگی بەدەستهێنا،مەحمود مەشهەدانی 137 دەنگی بەدەستهێنا، عامر عەبدولجەبار 3 دەنگ، 13 دەنگی پووچەڵیش هەبوون.

لە خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا 311 ئەندامی ئەنجومەنەکە دەنگیاندا.

موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دەچنە پشووەوە و دواتریش بڕیار دەدەن لە هەڵگرتنی دانیشتنەکە یاخود چوونە ناو خولێکی دیکە بۆ دیاریکردنی سەرۆکی ئەنجومەنەکە.17:53

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلار غەرامەی کۆمپانیای ئێریکسۆن دەکات بەهۆی گەندەڵییەکانی لە عێراق

گەورە کۆمپانیای پەیوەندییەکانی سویدی ئێریکسۆن ڕایگەیاندووە، بۆ یەکلاییکردنەوەی دۆسیەیەکی گەندەڵی لە عێراق، بڕی 206.7 ملیۆن دۆلار غەرامە دەداتە…
زیاتر ببینە

وەزارەتی بازرگانیی تورکیا: عێراق یەکێکە لە گرنگترین وڵاتەکان بۆ هەناردەکردنی شتومەکی تورکیا

بەڕێوەبەری گشتیی هەناردەکردن لە وەزارەتی بازرگانیی تورکیا رایگەیاند، عێراق یەکێکە لە گرنگترین بازاڕەکانی هاوردەکردن بۆ هەناردەکردنی شتومەکی کشتوکاڵی…
Total
0
Share