پێنج لایەنە سەرەکییەکەی سوننە ئەنجومەنی سیاسیی نیشتمانییان پێکهێنا

پێنج لایەنە سەرەکییەکەی سوننە لە بەغداد کۆبوونەوە و ئەنجومەنی سیاسیی نیشتمانییان پێکهێنا.

لە راگەیەندراوی کۆبوونەوەکەدا هاتووە، لە روانگەى بەرپرسیارێتیی نیشتمانی و هەستکردن بە قەبارەى ئەو ئاستەنگییانەى رووبەڕووى وڵات بوونەتەوە، سەرکردەى هاوپەیمانێتى و حزبە سوننییە سەرکەوتووەکان لە هەڵبژاردن (حزبى تەقەدوم، حزبى عەزم، هاوپەیمانیی سیادە، هاوپەیمانیی حەسم و حزبى جەماهیر) بە دەستپێشخەرىی خەمیس خەنجەر لە بەغداد کۆبوونەوە و تاوتوێى دوا پەرەسەندنە سیاسییەکانى وڵات و ئاڵنگارییەکان، بەتایبەت پارێزگا سوننییەکانیان کرد.

جەختیش لە گرنگيى یەکخستنى هەوڵەکان و کارکردن بە دیدى هاوبەش بۆ پاراستنى سەقامگیریی سیاسى و کۆمەڵایەتى و گرەنتیی مافە دەستوورییەکان و بەهێزکردنى نوێنەرایەتیی لە دامەزراوەکانى دەوڵەت، کرایەوە.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، حزب و هاوپەیمانێتییە بەشدارەکانى کۆبوونەوەکە، رێککەوتن لەسەر پێکهێنانى ئەنجومەنى سیاسیی نیشتمانی، وەک چەترى کۆکەرەوەى هەمووان و یەکخستنى دیدگا و بڕیارەکان لە ئاست سەرجەم دۆسیە نیشتمانییە جیاوازەکان و بەهێزکردنى کارى هاوبەش لەنێوان سەرکردەکان و کوتلە سیاسییەکان، کە ببێتە مایەى خزمەتکردنى بەرژەوەندییەکانى جەماوەر و بەرزکردنەوەى رۆڵى سیاسى.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

محەمەد شیاع سودانی لیژنەیەک بۆ چارەسەری کێشەی مووچەخۆرانی هەرێم پێکدەهێنێت

بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەخۆرانی هەرێم، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لیژنەیەکی لاوەکی پێکدەهێنێت. جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی…
زیاتر ببینە

رزگار حاجی حەمە: هانی خەڵکی ناوچە کوردستانییەکان دەدەین بەشداری سەرژمێری گشتیی بکەن

لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بە گرنگی و بایەخەوە لە بایەخی پرۆسەی سەرژمێری…
Total
0
Share