کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی تێکەڵەی بەفر و باران دەبارێت و پلەی گەرمی لە ناوچە شاخاوییەکان دەگاتە ژێر سفر.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا لەگەڵ نمەباران لەزۆربەی ناوچەکان وە هەروەها بەفر لەزۆربەی ناوچە شاخاوییەکاندا و لەناوچە سنوورییەکانی باکوورو رۆژهەڵات رێژەکەی زیاتر دەبێت.
باس لەوەشدەکات، ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی پێشبینی بارینی تێکەڵەى بەفر و باران دەکرێت بۆ ماوەیەکی کورتخایەن، لەکاتەکانی ئێوارە کاریگەریی ئەم شەپۆلە کەمدەبێتەوە بۆ ناوچە شاخاوییەکان پاشان لەکاتەکانی درەنگدا کاریگەرییەکەی کۆتاییدێت ئاسمان بەرەو ساماڵ دەگۆڕێت.
لەبارەی پلەی گەرمییەوە کەشناسیی هەرێم دەڵێت، پلەی گەرمی (6 – 7) پلەی سیلیزی نزمدەبێتەوە، لە ناوچە شاخاوییەکان (8 – 10 ) نزمدەبێتەوە و لە کاتەکانی درەنگ لەزۆربەی ناوچە شاخاوییەکان بۆ ژێر سفری سیلیزی دادەبەزێت.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، سبەینێ ئاسمان ساماڵ و سارد دەبێت لەگەڵ دروستبوونی شەختە زیاتر لە ناوچە بەرزەکان، هەروەها ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە لەکاتەکانی بەیانی زوو، پلەی گەرمی بە (4 – 6) پلەى سیلیزى بەرزدەبێتەوە.
بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 12 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 9 پلەى سیلیزى
دهۆک : 10 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 14 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 11 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 10 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: -3 پلەى سیلیزى
سۆران: 7 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 12 پلەى سیلیزى