لە بەغداوە بڕیار لەبارەی داهات و قەرزەكان دەدرێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەی پەرلەماندا خوێندنەوەی یەكەم بۆ هەمواری (یاسای دەستەی گشتیی چاودێریی تەرخانكردنی داهاتە فیدڕاڵییەكان كرا كە ئامانج لێی بەدیهاتنی دادپەروەری لە دابەشكردنی داهاتی گشتی و قەرز و كۆمەكە نێودەوڵەتییەكان بەسەر هەرێم و پارێزگاكانی عێراقدا.

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەراندا خوێندنەوەی یەكەم بۆ هەمواری (یاسای دەستەی گشتیی چاودێریی تەرخانكردنی داهاتە فیدڕاڵییەكان) ژمارە 55ی ساڵی 2017 كرا.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئامانج لە هەمواركردنەوەی یاساكە كاراكردنی ئەو دامەزراوە فیدڕاڵییەیە بەمەبەستی هەماهەنگیكردن لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق لە خەمڵاندنی راستەقینەی داهاتە فیدڕاڵییەكان و چاودێری و بەدواداچوون بۆ بەدیهاتنی بڕی ئەو داهاتانە لە بودجەی گشتی و بەدیهاتنی دادپەروەری لە دابەشكردنی داهاتی گشتی و قەرز و كۆمەكە نێودەوڵەتییەكان بەسەر هەرێم و پارێزگاكانی عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سامانە سروشتییەکان: هێرشەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکان زیانی ماددیی گەورەیان بە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت گەیاندووە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم رایگەیاند، هێرشەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکان زیانی ماددیی گەورەیان لەسەر ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت دروستكردووە. وەزارەتی…
Total
0
Share