سودانی بڕیارێكی گرنگی دەركرد

لەسەر داوای پارێزگاری كەركوك، سەرۆك وەزیرانی عێراق رەزامەندیدا بە پێدانی دەسەڵات لە وەزارەتەكانەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی كەركوك.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە كەركوك رایگەیاند، لەسەر داوای رێبوار تەها، پارێزگای كەركوك، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق رەزامەندیدا لەسەر گواستنەوەی دەسەڵاتی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و شارەوانییەكان و لاوان و وەرزش و كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و كشتوكاڵ بۆ بەڕێوەبەرایەتییەكانی كەركوك.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لەمەودوا بەڕێوەبەرایەتییەكانی كەركوك دەتوانن خۆیان بڕیاربدەن و ناگەڕێنەوە بۆ وەزارەتە پەیوەندیدارەكان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەرمین مەعروف: حكومەتی عێراق پارەی تایبەت بە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، حكومەتی عێراق پارەی تایبەت بە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت و ئەوەش دوای وردبینیكردن…
Total
0
Share