غەریب ئەحمەد: مووچەی مانگی 12 نێردراوە

پەرلەمانتارێكی كورد دەڵێت، مووچەی مانگی رابردووی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن بەغدادەوە نێردراوە.

غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پرسی مووچەی مانگی 12 بە تێڕوانین لەو داتایانەی حكومەتی عێراق پێشكەشیكردوون، بەتەواوەتی نێردراوە و لەلای حكومەتی هەرێمە.

وتیشی، “ئەمە دۆخەی ئێستا دەگوزەرێت زۆر پێشتر هۆشداریمان لەبارەوەد داوە و، رامانگەیاند ئەگەر حكومەتی هەرێم پابەندی داواكارییەكانی حكومەتی فیدڕاڵی و وەزارەتی دارایی نەبێت ئەوا ئەم دۆخەی ئێستا هەیە روودەدات و وا ئێستاش دەیبینی كە روویداوە و تائێستاش چارەسەر بنەبڕی بۆ نەكراوە”.

ئەو پەرلەمانتارە جەختی لەوەشكردەوە، “هەوڵەكانمان بۆ چارەسەری كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەردەوامە و وەك فراكسیۆنی یەكێتی هەمیشە ئەوەمان پشتڕاستكردووەتەوە ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت پەیوەندی بە پابەندنەبوونی هەرێمە بە رێككەوتنەكانی لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵی”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share