توێژینەوەیەک: رۆیشتن بە پێ خەمۆکی کەمدەکاتەوە

بەپێی توێژینەوەیەک ئەو کەسانەی رۆژانە بەپێ دەڕۆن ئەگەری تووشبوونیان بە جۆرەکانی خەمۆکی کەمترە.

توێژەرێكی ئیسپانی بەناوی برونۆ بیزۆزیرۆ، توێژینەوەیەکی دەربارەی کاریگەرییەکانی رۆیشتن لەسەر مرۆڤ ئەنجامداوە و گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی، ئەو کەسانەی رۆژانە حەوت هەزار هەنگاو بەپێ دەڕۆن، ئەگەری تووشبوونیان بە جۆرەکانی خەمۆکی بەرێژەی 31% کەمترە.

توێژینەوەکە، لەسەر 96 هەزار کەس ئەنجامدراوە کە تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 91 ساڵدا بووە، دوای چاودێریکردنیان بۆ ماوەیەکی دیاریکراو، دەرکەوتووە ئەو کەسانەی رۆژانە حەوت هەزار هەنگاو یان زیاتر بەپێ دەڕۆن کەمتر تووشی خەمۆکی و جۆرەکانی دەبن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: دوو ساڵە داوای 30 ئەمبوڵانسمان کردووە ئێستا 10 دانەیان بۆ دابینکردووین

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی ئەمڕۆ شەممە ژمارەیەک ئەمبوڵانسی بەسەر بەڕێوەبەرێتییەکانی سنوورەکەیدا دابەشکرد، ئەمە لەکاتێکدا ماوەی دوو ساڵە داوای ئەو…
Total
0
Share