دارا سێکانیانی: دوای نووسراوەکەی تەیف سامی چەندجارێک قسە لەگەڵ سودانی کراوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دوای نووسراوەکەی وەزیری دارایی عێراق بۆ راگرتنی خەرجکردنی مووچەی هەرێم چەندجارێک قسە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کراوە.

دارا سێکانیانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەو نووسراوەی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کە ئاراستەی هەرێم کراوە، روونە و باسی داهاتی نەوتی و نانەوتیی هەرێمی کوردستان دەکات.

وتیشی، دوای نووسراوەکە چەندجارێک لەڕێی ئەنجومەنی نوێنەران و لیژنەکانەوە، قسە لەسەر محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ رێککەوتنێک نەکراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا کێشەی سەرەکی لەسەر دۆسیەی نەوتە و هەرێم داوای بڕێک نەوت دەکات کە بۆ بەکارهێنانی ناوخۆ بەکاریبهێنێت، بەڵام عێراق بڕێکی کەمتری دیاریکردووە.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران ئەوەشی ئاشکراکرد، “زۆرینەی جیاوازییەکانی هەردوو رەشنووسەکەی هەرێم و بەغداد، لە دۆسیەی نەوتدا بووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە بڕی پارەی وەرگیراو لە دایکان و باوکان لە باخچە حکومییەکاندا زیاد دەکات

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک رێنمایی بۆ باخچەکانی ساوایان دەرکرد، بەپێی بڕیارەکە مانگانە بۆ باخچە حکومییە کورتخایەنەکان…
زیاتر ببینە

لاهور جەنگی بورهان بۆ دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ: هیچ دانپێدانانێکم بەزۆر لێوەرنەگیراوە

دەستەی سەربەخۆی مافی مروڤی هەرێم رایگەیاند، لاهور جەنگی رایگەیاندووە هیچ دانپێدانانێکی بەزۆر لێوەرنەگیراوە. دەستەی سەربەخۆی مافی مروڤ لەهەرێمی…
Total
0
Share