ریم بوقمەرە: مەزڵوم عەبدی بەهۆی نەبوونی پاسپۆرتەوە بەشداریی رێورەسمی سوێندخواردنی ترەمپ ناکات

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)

پێشکەشکاری دیاری کەناڵی العەرەبییە، لە شاری حەسەکەی رۆژئاوای کوردستانەوە بە سێڵفییەک لەگەڵ جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی دەرکەوت و رایگەیاند، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات پێی وتووە، بەهۆی نەبوونی پاسپۆرتەوە بەشداریی رێورەسمی سوێندخواردنی ترەمپ ناکات.

ریم بوقمەرە، پێشکەشکاری دیاری کەناڵی ئەلعەرەبییە کە لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا بووەتە ترێندی سۆشیاڵ میدیا و فیگەرێکی دیارە بەهۆی کارەکەی و پشتگیریکردنی لە جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی بەرامبەر قسەی چەند کەسایەتییەک کە بەشدارییان لە بەرنامەکانیدا کە هێرشیان دەکردە سەری، سێڵفییەکی خۆی و مەزڵوم عەبدی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “مەزڵوم عەبدی پێی وتم ئەمە یەکەم سێڵفیی ژیانمە”

عەبدی بە پێشکەشکارەکەی العەرەبییەی وتووە، بەشداری نەکردنی لە رێورەسمی سوێندخواردنی ترەمپ بەهۆی نەبوونی پاسپۆرتەوەیە نەوەک هۆکاری ئەمنی.

پێشکەشکارەکەی ئەلعەرەبییە باسی لەوەشکردووە، بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی لەگەڵ جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی ئەنجامداوە و لە چەند رۆژی داهاتوودا بڵاودەکێتەوە و چەندین پرسی گرنگی باس کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەعدی پیرە: دەستخۆشی لە فراکسیۆنە کوردستانییەکان دەکەم بۆ یەکڕیزییان لە پرسی هەڵەبجە

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، دەستخۆشی لە فراکسیۆنە کوردستانییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەکات بۆ یەکڕیزییان لە تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای…
Total
0
Share