قاسم ئەعرەجی: پێویستە وڵاتان هاوڵاتییە دەستگیرکراوەكانیان لە نێو كەمپی هۆڵ بگەڕێننەوە

قاسم ئەعرەجی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق لە راگەیەندراوێكدا پاش كۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆزی ئوستڕاڵیا لە عێراق رایگەیاند، لەگەڵ ئوستڕاڵیا بەردەوامدەبن لە هەماهەنگییە سەربازییەكان و داواش لە وڵاتان دەکەن، هاوڵاتییە دەستگیرکراوەکانیان لە کەمپی هۆڵ بگەڕێننەوە وڵاتی خۆیان.

ئەعرەجی ئاماژەی بەوەشكردووە، دۆسییەی دەستگیركراوانی كەمپی هۆڵ تاوتوێكرا و پێویستی گێڕانەوەی دەستگیرکراوان نێو کەمپی هۆڵ بۆ وڵاتانی خۆیان بە كاری لەپێشینەوە و پێویست دەزانن.

هەروەها لە كۆبوونەوەشدا جەختكرایەوە لە هەوڵەكانی عێراق بۆ گەڕانەوەی ئەو كەسانەی لە كەمپی هۆڵ دەستگیركراون و هاوڵاتی عێراقین و ئوستڕاڵیاش لەو پێناوەدا هاوكاریی پێویست پێشکەش بە عێراق دەكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی: بەدواداچوونی بەردەوام دەکەین بۆ لابردنی قەدەغەی ئاسمانی ئەوروپا لەسەر هێڵی ئاسمانیی عێراق

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ وەفدی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی بۆ گواستنەوەی ئاسمانی / (لایتا)  تاوتوێی ڕێکارەکانی لابردنی…
Total
0
Share