ئامارەکانی سەنتەری میترۆ: لە 2024دا سێ رۆژنامەنووس لە هێرشی درۆنیدا تیرۆرکراون

سەنتەری میترۆ راپۆرتی دۆخی ئازادی رۆژنامەگەریی لە هەرێمی کوردستان خستەڕوو، ئاماژەی بەوەدا لە ماوەی ساڵی 2024دا لە دووهێرشی جیاوازدا کە لەلایەن درۆنەوە تورکیا ئەنجامی داوەن بۆ سەر هەرێمی کوردستان سێ رۆژنامەنووس بە ئامانج گیراون و تیرۆرکراون.

راشیگەیاند، لەماوەی ئەمساڵدا لە دوو هێرشی جیادا لە قەزای سەیدسادق و کەمپی مەخمووری سەر بە شاری هەولێر، سێ رۆژنامەنووس بەناوەکانی هێرۆ بەهادین و گوڵستان دارا و موڕاد میرزا، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کراونەتە ئامانج و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان جیاوازییان نەکردووە لەنێوان خەڵکی سڤیل و چەکدار کە ئەوەش پێچەوانەی رێککەوتننامەی جنێفی ساڵی 1949یە.

سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لە رۆژنامەنووسان لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا بڵاویكردەوە، ساڵی رابردوو پێشێلكارییەكان بەرانبەر بە رۆژنامەنووسان بەراورد بە ساڵی 2023 كەمیکردووە و لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان و لە كۆی 176 رۆژنامەووس 182 پێشێلكاری تۆماركراوە و پێویستیشە حكومەت میكانیزمێك بۆ بەدەستهێنانی زانیارییەكان بدۆزێتەوە و پێداچوونەوە بە كەیسی رۆژنامەنووسان بكرێت.

دیاری محەمەد قادر، بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ رایگەیاند، دەبێت مافی رۆژنامەنووسان پارێزراو بێت و پاراستنی مافی رۆژنامەگەری و ئازادی رادەربڕین و رەچاوكردنی پێدانی زانیارییەكان و بەرتەسكنەكردنەوەی جوڵەی رۆژنامەنووسان لە سنوورەكان.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share