میدیاکانی ئیسرائیل: ئێران خۆیشی نازانێت مینەکانی گەرووی هورمز لەکوێدان

میدیاکانی ئیسرائیل ئاماژە بەوەدەکەن، ئێران بەشێوەیەکی هەڕەمەکی مینی لە گەرووی هورمز چاندووە و تەنانەت خۆیشی نازانێت لەکوێدان.

ڕۆژنامەی یەدیعوت ئەحرۆنۆت-ی ئیسرائیلی ڕاپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، هۆکاری نەکردنەوەی گەرووی هورمز سەرەڕای داواکارییەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئەوەیە کە تاران هێشتا نازانێت مینەکانی لەکوێدا چاندووە، ئەمەش وادەکات مەترسی لەسەر کەشتییەکان دروستبکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمریکا توانای ئەوەی نییە بەخێرایی مینەکان لاببات، بۆیە پێشبینی دەکرێت ئەم بابەتە یەکێک بێت لە سەرەکیترین خاڵی ناکۆکیی دانوستانەکانی ئەمڕۆ.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ئەمە یەکێکە لەو هۆکارانەی کە ئێران نەیتوانیوە بە خێرایی وەڵامی داخوازییەکانی ئیدارەی ترەمپ بداتەوە بۆ ئەوەی ڕێگە بۆ هاتوچۆی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز بکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی خوێندنی باڵا: هەر دەرچوویەکی زانکۆ و پەیمانگاکان دەیەوێت ببێت بە چاودێری هەڵبژاردن لە رسوماتی پشتگیری دەبەخشرێت

  وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیارێک لە بەرژەوەندی دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان دەردەکات بەمەبەستی…
Total
0
Share