وەزارەتی شارەوانی لیستێکی نوێ بۆ وەرگرتنى زەوى ئاڕاستەى ئەنجومەنى وەزیرانی هەرێم کرد

وەزارەتی شارەوانی هەرێم لیستێکی ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کرد کە لە شەش هەزار ناو پێکدێت و ناوی خانەنشینان و پێشمەرگەی تێدایە.

سەربەست مەولود، سەرۆکى لیژنەى دابەشکردنى زەوى فەرمانبەران لە وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار لە لێدوانێکدا راگەیاند، “کۆتا لیستى ناوى فەرمانبەران و خانەنشینان کە پەسەندکراوە، 12 هەزار کەس بووە، ئەمڕۆ لیستێکى شەش هەزار کەسى بەرزکراوەتەوە بۆ ئەنجومەنى وەزیران کە لە ناوی خانەنشینان و پێشمەرگە پێکهاتووە”.

وتیشی، “بەپەسەندکردنى، ئەم لیستە دەبێتە کۆتا لیست بەو ئەندازە ناو و ژمارەیە، چونکە پرۆسەکە لە قۆناغى کۆتایی نزیکبووەتەوە، تاوەکو ئێستا ئەنجومەنى وەزیران رەزامەندیی نیشانداوە بە پێدانى زەوى بە زیاتر لە 474 هەزار کەس”.

باسی لەوەشکرد، “هەندێک لە وەزارەت و دامودەزگاکان لە ناردنى لیستى ناوەکان درەنگ کەوتوون، بەتایبەت وەزارەتى پێشمەرگە و بەڕێوەبەرایەتییەکانیی خانەنشینى”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامی پێنجوێن: ئەو ناوچانەی تورکیا بۆردومانی کردوون جگە لە دانیشتووانی خۆمان کەسی دیکەی تێدانییە

قائیمقامی پێنجوێن لەبارەی بۆردومانەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی فڕۆکەکانی تورکیا لە سنووری قەزاکەیان ڕایگەیاند، هیچ کەسێک جگە لە دانیشتووانی قەزاکەمان…
Total
0
Share