هەفتەی داهاتوو چەندین کۆبوونەوەی گرنگ لە بەغداد بەڕێوەدەچن

بڕیارە هەفتەی داهاتوو چەندین سەرکردەی جیهان و ناوچەکە و یەکێتیی ئەوروپا بگەنە عێراق و چەندین کۆبوونەوەی گرنگ ئەنجامبدەن.

میدیاکانی عێراق لە زاری چەند سەرچاوەیەکی باڵاوە بڵاویانکردووەتەوە، لە هەفتەی داهاتوودا هەریەکە وەزیرانی دەرەوەی ئیتاڵیا و فەرەنسا و بەشێکی دیکە لە وڵاتانی ناو یەکێتیی ئەوروپا و وڵاتانی کەنداو و وڵاتانی ناوچەکە دەگەنە شاری بەغداد.

ئاشکراشیکرد، سەردانەکە وەک ئامادەکارییەکە بۆ کۆنگرەی گفتوگۆی بەغداد کە بڕیارە مانگی داهاتوو بەڕێوەبچێت، هاوکات بۆ گفتوگۆکردنە لەبارەی دۆخی سوریای نوێ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق دەیەوێت لە مانگی ئەیلولەوە هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەست بە کشانەوە بکەن

بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، لە دوێنێ دووشەممەوە گفتوگۆکانی ئەمریکا و عێراق لە واشنتن دەستیانپێکردووەتەوە و…
Total
0
Share