پێشکەشکارێک کرایە وتەبێژی سەرۆکایەتیی لوبنان

نەجات شەرەفەدین بێژەر و پێشکەشکاری ناسراوی لوبنان وەک وتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆماری وڵاتەکەی دەستنیشانکرا.

جۆزێف عەون سەرۆک کۆماری نوێی لوبنان بە بڕیارێک نەجات شەرەفەدینی وەک وتەبێژی سەرۆکایەتییەکەی دیاریکرد.

نەجات شەرەفدین خەڵکی باشووری لوبنانە و لە ساڵی 1991 بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە راگەیاندن و پەیوەندییەکان بەدەستهێناوە و لە هەمان ساڵەوە دەستی بە کارکردن کردووە.

ناوبراو لە ساڵی 1993 وەک بێژەری هەواڵ دەرکەوتووە و دواتریش وەک پێشکەشکاری بەرنامەی سیاسیی بۆ ماوەی چەندین ساڵ کاریکردووە کە دیارترینیان بەرنامەی “جیران العرب” بوو کە لە ساڵی 2015 دەستیپێکرد.

هەڵبژاردنی ئەو ژنە رۆژنامەوانە وەک وتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆمار کاردانەوەی زۆری لە وڵاتەکەیدا بەدوای خۆیدا هێناوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توركیا لە ئەمریكا نیگەرانە
دوای دانانیەتی لە لیستی وڵاتانی تێوەگلاو لە بەسەربازكردنی منداڵان

توركیا نیگەرانە لەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا خستویەتیە لیستی ئەو وڵاتانەوە، كە تێوەگلاون لە بەسەربازكردنی منداڵان، ئەمەش بەهۆی پەیوەندی…
زیاتر ببینە

نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی بە مرۆڤەوە یارمەتیی هەرێم ‏دەدات

رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان تایبه‌ت به‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بازرگانی به‌ مرۆڤ و ‏قاچاخچێتیی په‌نابه‌ران (‏GLO.act‏)، لە هەرێمی کوردستان دەستبەکاردەبێت و…
Total
0
Share