کەشتییە فڕۆکەهەڵگرە زەبەلاحەکەی ئەمریکا گەیشتە ئاوەکانی دەریای ناوەڕاست.
ماڵپەڕی فۆربس رایگەیاند، کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ‘جێڕاڵد فۆرد’ـی هێزی دەریایی ئەمریکا دوای تێپەڕاندنی گەرووی جەبەل تارق لە ئێستادا گەیشتووەتە ئاوەکانی دەریای ناوەڕاست.
ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەشداوە، پێشبینیدەکرێت لە نزیکترین کاتدا، کەشتییەکە لەژێر ناوچەی بەرپرسیارێتیی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) جێگیربکرێت.