نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی رایگەیاند، بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی بە گەورەترین چارەسەر بۆ مووچەی فەرمانبەران لەقەڵەمدرا.
دڵشاد میرانی نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی رایگەیاند، تا ئێستا 54 مووچە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بە فەرمانبەران نەدراوە و کاریگەری لەسەر دۆخی مامۆستایان و ئاستی خوێندکاران دروستکردووە.
دەشڵێت، بەراورد بە پێش ساڵی 2014، خوێندکاران %50ـی زانیارییەکانیان دابەزیوە، ئەمەش حکومەتی هەرێم بەرپرسیارە و ویستی مامۆستایان نەبووە.
وتیشی، “بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی بە گەورەترین چارەسەر لەقەڵەمدرا و تا ڕادەیەکی زۆر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی لە ململانێی سیاسیی حکومەتی هەرێم و ناوەند دەهێنایە دەرەوە، بەڵام حکومەتی هەرێم و نەیتوانی بەرەوپێشچوونی بۆ بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی هەبێت و ئێمەی هێنایەوە سەر خاڵی سفر.