دژە تیرۆر: دەنگەکەی هەولێر تەقینەوەی بۆمب بووە

دەزگای دژە تیرۆر (پارتی) بڵاویکردەوە، ئەو دەنگە بەهێزەی ئێوارەی ئەمڕۆ لە هەولێر بیسترا، بەهۆی تەقینەوەی بۆمب بووە و هیچ زیانی گیانیی نەبووە.

وەقی راگەیەندراوەکەی دژە تیرۆر:

لە هەولێر بۆمبێک تەقییەوە و هیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتەوە

بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 1ی ئەیلولی 2023 کاتژمێر 18:29، لە شەقامی شەست مەتریی شاری هەولێر بۆمبێک لەسەر پردی پەڕینەوەی پیادەڕۆی نزیک مزگەوتی سپی تەقییەوە، جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتەوە.

لێکۆڵینەوەکان لەو بارەوە بەردەوامیی دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share