بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسرور بارزانی كۆبوونەوە

هۆشیار زێباری رایگەیاند، دوێنێ كۆبوونەوەیەكی راشكاو و بوونیاتنەرانە لەنێوان بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسرور بارزانی بەڕێوەچووە و گفتوگۆكراوە بۆ خێراكردنی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان.

هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس ئاماژەی بە كۆبوونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی كوردستان كردووە كە كۆبوونەوەكە بوونیاتنەرانە و راشكاوانە بووە و هاوتەریبە لەگەڵ كۆبوونەوەكانی یەكێتی و پارتی لەسەر خێراكردنی پێكهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا، چەند جارێک وەفدی تەکنیکیی یەکێتی و پارتی کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە بۆ دانووستان لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لەسەر داوای پەرلەمانتاران یەک حەبمان لە بەغدادەوە بۆ نەهاتووە

  بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی لەبارەی لێدوانی ژمارەیەک پەرلەمانتاری خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەبارەت بە دابینکردنی دەرمان…
Total
0
Share