سەرۆکی کۆڕبەندی دێڵفی: زیاتر لە 50 سەرکردە و بازرگانمان لە ئەوروپا و رۆژهەڵاتی ناوەراستەوە هێناوەتە سلێمانی

سەرۆکی کۆڕبەندی دێڵفی رایگەیاند، “زیاتر لە 50 سەرکردە و بازرگانمان لە ئەوروپا و رۆژهەڵاتی ناوەراستەوە هێناوەتە سلێمانی”.

سیمیۆن تسۆمۆکۆس، دامەزرێنەر و سەرۆکی کۆڕبەندی دێڵفی، رایگەیاند، کۆڕبەندی دێڵفی گرنگییەکی زۆری هەیە و هەوڵدەدەین هەموو ساڵێک لە سلێمانی ئەنجامیبدەین.

وتیشى، “زیاتر لە 50 سەرکردەی سیاسی و بازرگانمان لە ئەوروپا و رۆژهەڵاتی ناوەراستەوە هێناوەتە سلێمانی کە شارێکی مەزنە و خەڵکەکەشی مەزنن”.

هەرێمی کوردستان توانایەکی باشی بۆ گەشەی ئابوری هەیە و هەنگاوی باشی بڕیوە و هەروەها کەرتەکانی وزە و کشتوکاڵ و تەکنەلۆژیا بۆ هەرێم زۆرگرنگن، تسۆمۆکۆس واى وت.

ئەمڕۆ کۆڕبەندی ئابوریی دێڵفی-سلێمانی دەستی بە کارەکانی کرد و بڕیارە سبەینێش بەردەوامبێت، چەندین سەرکردە و بازرگانی وڵاتان لە کۆڕبەندەکەدا بەشدارن و پرسە ئابورییەکان تاوتوێدەکەن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق هۆشدارییەکی بەپەلە بڵاودەکاتەوە

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا هۆشداریی بەپەلە دەداتە هاوڵاتییانی و داوایان لێدەکات بەزوویی خاکی عێراق جێبهێڵن. باڵیۆزخانەی…
زیاتر ببینە

حکومەتی هەرێمی کوردستان: پێویستە حکومەتی عێراق سنوورێک بۆ ئەو گرووپانە دابنێت کە هێرشدەکەنە سەر هەرێمی کوردستان

حکومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پێویستە حکومەتی عێراق سنوورێک بۆ ئەو هێز، گرووپ و میلیشیا لەیاسادەرچووانە دابنێت کە بوونەتە…
Total
0
Share