ڕۆژهەڵاتی کوردستان.. سەربازێکی کورد لەلایەن فەرماندەکەیەوە کوژرا

سەربازێکی کورد لە ناو ڕیزەکانی هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەلایەن فەرماندەکەیەوە کوژرا، کەسوکارەکەی دەڵێن بەهۆی جیاوازیی نەتەوایەتی و مەزهەبییەوە بووە.

ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویکردەوە، سەربازێکی کوردی خەڵکی سەڵماس ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو لەلایەن فەرماندەکەیەوە کوژراوە.

ئەو گەنجە کوردە، ناوی موحەڕەم ئەشرەفی بووە و تەمەنی 22 ساڵ بووە، تەنها 40 ڕۆژی مابوو بۆ تەواوکردنی ماوەی سەربازییەکەی.

کەسوکاری موحەڕەم باسیان لەوەکردووە، لە چەند مانگی ڕابردوودا فەرماندەکەی کوڕەکەیان بەهۆی کێشەی نەتەوەیی و مەزهەبییەوە چەند جارێکی شەڕی کردووە لەگەڵیدا و هەڕەشەی کوشتنیشی لێکردووە.

هێزە ئەمنییەکان بە بنەماڵەی موحەڕەمیان وتووە کە ڕووداوەکە بە مەبەست نەبووە و هەڕەشەی بڵاوکردنەوەشیان لێکردوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی چەمچەماڵ بۆ هاوڵاتییان: لە حاڵەتی زۆر پێویستدا نەبێت سەردانی ناوەندە تەندروستییەكان مەكەن

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ داوا لە هاوڵاتییان دەكات، لە حاڵەتی زۆر پێویستدا نەبێت سەردانی ناوەندە تەندروستییەكان نەكەن بەهۆی ئەوەی…
زیاتر ببینە

وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی: بە بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران 195 فەرمانبەری گرێبەستمان لە کارەکانیان دوورخرانەوە

وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی ئاشکرایدەکات، بە بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران 195 فەرمانبەری گرێبەستمان لە کارەکانیان دوورخرانەوە و خانەنشینیش ناکرێن. ئەنجومەن…
Total
0
Share