هێزەکانی سەر بە هەواڵگریی عێراق ژنێکیان دەستگیرکرد کە بە بەرپرسی دارایی داعش ناسراوە.
میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە هێزێکی سەر بە هەواڵگری عێراق لە قەزای حەویجە توانیویانە ژنێک دەستگیربکەن، کە سەر بە چەکدارانی داعش بووە و بە بەرپرسی دارایی گرووپەکە لە ناوچەکە ناسراوە.
ئاشکراشیانکرد، ئەو ژنە هاوکاریی دارایی بەسەر خێزانەکانی داعش دابەشکردووە، کاری بەرگدرووی بۆ چەکدارەکان کردووە و کەلوپەل و پێداویسییەکانی بۆ دەستخستوون.
لە ئێستادا ئەو ژنە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەردەوامن.
بەپێی راپۆرتێک لە ساڵی 2024 دا 84 چەکداری داعش لە عێراق دەستگیرکراون و 63 چەکدار کوژراون، 260 پێگەیان خاپوورکراون کە زۆرینەیان لە بیابانەکانی پارێزگای ئەنبار بوون.