ئەمڕۆ رۆژی چاڵی شەقامە

رۆژی نیشتمانیی چاڵەکان بۆنەیەکی ساڵانەیە کە لە بەریتانیا لە 15ی کانوونی دووەم بەڕێوەدەچێت بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک لەبارەی چاڵی شەقامەکان و کاریگەرییەکانیان لەسەر هۆکارەکانی گواستنەوە.

مەبەست لەم رۆژە تیشک خستنە سەر ئەو مەترسییانەیە کە چاڵەکان دروستیدەکەن و هاندانی دەسەڵاتە بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بەرامبەریان.

چاڵەکان دەبنە هۆی مەترسی بۆ پاسکیلسوارەکان، چونکە دەبنە هۆی کونکردنی تایە و ئەوەش کەوتنەخوارەوەی پاسکیلسوارەکانی لێدەکەوێتەوە.

هەروەها بەهۆی چاڵی شەقامەکانەوە ئۆتۆمبێلەکان ناچارن بە دەوری خۆیاندا بسووڕێنەوە یان راستەوخۆ لێیان دەدەن، ئەمەش دەبێتە هۆی بارگرانی لەسەر شۆفێران و زیان بە ئۆتۆمبێلەکانیان دەگات.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی ئاسایش ئەمڕۆ لەسەر گرژییەكانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە ئەنجومەنی ئاسایش کۆبونەوەیەکی تایبەت بە پێکدادانەکانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین ئەنجامدەدات، پێشبینی دەکرێت نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە…
Total
0
Share