لەبارەی بڵاوکردنەوەی وێنەی سوودمەندانی خانەکان هۆشداریی دەدرێت

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی سوودمەندانی خانەکانی بێسەرپەرشتان و بەساڵاچووان و چاکسازییەکان قەدەغەدەکات.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی کە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاکسازیی کۆمەڵایەتیی کراوە، تێیدا هاتووە، بە هیچ جۆرێک رێگانادرێت کەیسی سزادراوانی چاکسازییەکان، سوودمەندانی خانەکانی منداڵان و خانەی بەساڵاچووان چاوپێکەوتنیان لەگەڵدا بکرێت و وێنە و ڤیدیۆیان بڵاوبکرێتەوە.

هەر لە نووسراوەکەدا هاتووە، رێگا بە هیچ هونەرمەند و رۆژنامەنووس و کەسایەتی سۆشیال میدیا نادرێت بە مەبەستی ریکلام و بانگەشەی کەسی لەناو خانەکان وێنە و ڤیدیۆ بگرێت و بڵاویبکاتەوە.

سەبارەت بە ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵ سوودمەندانی خانەی بەساڵاچووان لە نووسراوەکەی کار و کاروباری کۆمەڵایەتییدا هاتووە، پێویستە بە نووسراو و بە واژوو رەزامەندی بەساڵاچووەکە بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: وڵاتانی دراوسێ هەر نیگەرانییەکیان هەیە دەبێت بە ئاشتی چارەسەربکرێن

قوباد تاڵەبانی، رایدەگەیەنێت، وڵاتانی دراوسێ هەر نیگەرانییەکیان هەیە دەبێت لەرێگەی ئاشتیانە و دیپلۆماسییەوە چارەسەربکرێن. قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک…
زیاتر ببینە

د. كامەران قەرەداغی: پەتای وەرزیی لەكاتی ئێستادا لەنێو هاوڵاتییان بە شێوەیەكی بەرچاو بڵاوبووەتەوە

د. كامەران قەرەداغی پسپۆری نەخۆشییەكانی سنگ و بۆری هەوا لە چاوپێكەوتنێكی میدیادا رایگەیاند، “بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما، پەتای…
Total
0
Share