کەشناسی وردەکاریی هاتنی شەپۆلێکی چڕی بارانبارینی راگەیاند

کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆوە شەپۆلی بارانبارین ناوچەکە دەگرێتەوە و بۆ سبەینێ دووشەممە بەردەوامیی دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە ئێستادا شەپۆلێکی بارانبارین رووی لە ناوچەکەمان کردووە و باران لە سەرجەم ناوچەکەمان دەبارێت، سەرەتا لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت، لە کاتەکانی نیوەڕۆ و دوای نیوەڕۆ درێژدەبێتەوە بۆ سەرجەم ناوچە جیاجیاکان، ئاستی دابارین بەشێوەی بارانی پچڕ پچڕ و مامناوەند دەبێت، پلەی گەرمی نزمدەبێتەوە.

ئاشکراشیکرد، سبەینێ دووشەممە لە ئەنجامی زیادبوونی کاریگەری شەپۆلی بارانبارین و نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور و قووڵبوونەوەی نا جێگیری لە کەشی ناوچەکەمان، شێوازی بارانبارین لە پچڕ پچڕەوە دەگۆڕێت بۆ بارانی مامناوەندی بەردەوام و لە هەندێک کات و ناوچە بۆ لێزمە باران لەگەڵ زیادبوونی خێرای با لە هەندێک کات، پلەی گەرمی زیاتر نزمدەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share