فەرمانگەی ژینگەی هەولێر: هەر کەسێک لە شوێنێک پێشێلکاریی ژینگەیی بینی، ئاگادارمان بکاتەوە

فەرمانگەی ژینگەی هەولێر، هێڵێکی گەرمی کاراکردووە و داوا لە هاوڵاتییان دەکات، هەر کەسێک سەرپێچیی ژینگەیی بینی ئاگاداریان بکاتەوە.

فەرمانگەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، سێ ژمارە مۆبایلی کارا کردووە و هەر کەسێک لە شوێنێک پێشێلکاریی ژینگەیی بینی، ئاگاداریان بکاتەوە بۆ ئەوەی بەدواداچوون بکەن و چارەسەری بکەن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، چەندین جار هۆشداریی دراوە لەسەر دۆخی ژینگەی هەولێر و پیسبوونی هەوای شارەکە کە بەشێکی پەیوەندی بە کارگەکانەوە هەیە و لەماوەی رابردووشتدا چەندین جار باس لەم پرسە کراوە، بەڵام تائێستا چارەسەری کۆتایی بۆ نەدۆزراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بێگەرد تاڵەبانی: تا ساڵی 2030 لە جیهاندا بەرهەمە ئۆرگانییەكان گرنگی پێدەدرێت

وەزیری كشتوكاڵی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، لە كۆبوونەوەیەكدا سوودەكانی بەكارهێنان و ڕواندنی بەرهەمە ئۆرگانییەكانمان تاوتوێكرد كە بەپێی توێژینەوەكان تا وەكو…
Total
0
Share