د. نەرمین مەعروف: تەیف سامی وتی مووچەی مانگی 12 نێردراوە

ئەندامێكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، كۆبوونەوەمان لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق بێئەنجام بووە و هاوكات لیژنەیەك بۆ مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان پێكهێنراوە”.

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە میدیای رەسمیی یەكێتی راگەیاند، كۆبوونەوەی لیژنەی دارایی لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی تایبەت بوو بە هەمواری بودجە و چەند پرسێكی دارایی، لە هەمواری بودجەدا كە تایبەتە بە تێچووی دەرهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان كە پێش پشووی پەرلەمان هاتووەتە ئەنجومەنی نوێنەران، خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كراوە، بەڵام بەهۆی پشووەكانەوە رێكارەكانی دیكە تەواونەكرا، ئەم پرسەمان لەگەڵ وەزیری دارایی باسكرد.

ئاشكراشیكرد، پرسیاری مووچەی مانگی 12 مان لە وەزیری دارایی كرد، ئەو رایگەیاند كە مووچەكەیان ناردووە، بەڵام بەپێی خەرجیی فیعلی هەر ئەوەندە لە پشكی هەرێم ماوەتەوە لەبەر ئەوەی لە كۆی 156 ترلیۆن دینار حكومەتی عێراقی 11 ترلیۆنی بۆ هەرێم ناردووە، بۆیە ئەو خەرجییە فیعلییەی كە بەر هەرێم دەكەوێت كەمترە لەوەی كە لە خشتەكانی بودجەدا هاتووە ئەمەش وایكردووە ئەو پارەیەی حكومەتی عێراق ناردوویەتی كەمترێكە لەو پارەیەی كە بۆ مانگێك پێویستە.

د. نەرمین مەعروف ئاماژەی بەوەشكرد “ئەو لێكدانەوەیەی وەزارەتی دارایی كە بۆ بودجە و پشكی هەرێم كردوویەتی جێگای رەزامەندیی ئێمە نەبوو، چونكە بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی پێویستە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە تەواوەتی بنێردرێت و دووربێت لە خەرجیی فیعلی، بۆیە ئێمە كە نەگەیشتینە ئەنجام بڕیاردرا لیژنەیەك بۆ بەدواداچوونی مووچەی مانگی 12 و شایستە داراییەكانی هەرێم لە ساڵی 2024 و 2025 پێكبهێنرێت کە دوێنی لیژنەكە پێكهێنرا”.

بابەتی پێشتر

سەرۆكایەتیی هەرێم وردەكاریی كۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بڵاودەكاتەوە

بابەتی دواتر

حكومەتی هەرێم بەم درەنگانی شەوە راگەیەندراوێكی بەپەلەی بڵاوكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share