باڵیۆزی چین: لە ساڵی رابردوودا قەبارەی بازرگانی چین و عێراق 50 ملیار دۆلاربووە

باڵیۆزی چین لە عێراق دەربارەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عێراقدا رایگەیاند، قەبارەی بازرگانیمان 50 ملیار دۆلاربووە.

سوێی ویی، باڵیۆزی وڵاتی چین لە عێراقدا رایگەیاند، لە ساڵی رابردوودا، قەبارەی بازرگانی نێوان هەردوو وڵاتی عێراق و چین زیاتر لە 50 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە و لە داهاتوودا زیاتریش دەبێت.

وتیشی، “بەهۆی فراوانبوونی پەیوەندییە بازرگانییەکانمانەوە، پێشبینی دەکەین لە داهاتوودا مامەڵەکان بە دراوی یوان ئەنجامبدرێت لەبری دۆلاری ئەمریکی”.

نزیکەی دوو ساڵ دەبێت، هەردوو وڵاتی چین و عێراق پەیوەندییەکی بەهێزی بازرگانی لە نێوانیاندا هەیە، لەو ماوەیەشدا قەبارەی بازرگانییەکانیان زیاتر لە 100 ملیار دۆلاری ئەمریکی تێپەڕاندووە و دەیان پڕۆژەی وەبەرهێنانی هاوبەشیان پێکەوە ئەنجامداوە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: بەغداد بڕێکی کەم نەوت رەوانەی هەرێم دەکات

بابەتی دواتر

سکاڵا لەسەر وەزیری تەندروستی تۆماردەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share