“هەرگیز لەبیری ناكەین”.. ئێران یادی ڕووداوێكی پەیوەست بە سەدام حسێن دەكاتەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران باس لە ساڵیادی كیمیابارانكردنی شاری سەردەشت دەكات و دەڵێت، بێدەنگی جیهان لە ئاست ئەو تاوانە هەرگیز لەبیرناكەن.

حسێن ئەمیر عەبدللهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێكدا ڕایگەیاند، بۆردومانكردنی شاری سەردەشت بە بۆمبی كیمیایی، ترۆپكی قێزەونیی ڕژێمی سەدام حسێن بوو لە شەڕی سەپێندراو بەسەر ئێراندا.

وتیشی، “بێده‌نگی و تێوەگلانی ئه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی پاڵپشتی له‌ مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن له‌و تاوانه‌ دڕندانەیەی دژ بە یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، هه‌رگیز له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ئێران له‌بیرناكرێت”.

35 ساڵ لەمەوبەر و لە 28ی حوزەیرانی 1987دا شاری سەردەشت-ی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەلایەن ڕژێمی بەعسی عێراقەوە بۆردومانكرا.

لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا لە كۆی 12 هەزار كەس، نزیكەی 10 هەزاریان بەر كیمیایی كەوتن و 130 كەسیش گیانیان لەدەستدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“پەرلەمان دەتوانێت بیگۆڕێت”
حكومەتی ناوەند لەسەر نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار ڕونكردنەوە دەدات

وتەبێژی حكومەتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی نوێنەران دەتوانێت نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار بگۆڕێت، بەڵام حكومەت ناچارنابێت جێبەجێی بكات. حەسەن نازم،…
Total
0
Share