دادگای فیدراڵی هەڵوەشاندنەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی رەتکردەوە

کەمێک پێش ئێستا، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق دوو سکاڵای لەبارەی هەڵوەشاندەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان رەتکردەوە.

بەپێی زانیارییەکان، هۆکاری دادگاکە بۆ رەتکردنەوەی ئەو دوو سکاڵایە ئەوە بووە، کە “لە تایبەتمەندیى ئەو دادگایەدا نییە”.

رۆژی 20ـی تشرینى یەکەمى 2024، هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان بەڕێوەچوو و 30ـى هەمان مانگ، ئەنجامى کۆتایی ئەو هەڵبژاردنە لەلایەن کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانەوە راگەیەندرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فازڵ نەبی: پێویستە هەولێر و بەغداد ڕێکبکەون کە هەرێمی کوردستان بەپێی تواناکانی داهاتی نانەوتی بنێرێت

بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق ئاشکرایدەکات، کێشەیەی ئێستای هەولێر و بەغداد لەسەر پرسی ناردنی 120 ملیار دیناری داهاتی…
Total
0
Share