کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و نوێنەرانی كورد ئەنجامدەدرێت

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە بەشداری نوێنەرانی هەرێمی کوردستان لە حکومەتی فیدڕاڵی و بەشێك لە سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکانی نێو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێكرد.

پێشتر پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، كۆبوونەوەكە تایبەت دەبێت بە پرسی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە حکومەتی فیدراڵی عێراق.

جگە لە وەزیر و بەرپرسانی باڵای كورد لە بەغداد، سەرۆكی سەرجەم فراكسیۆنە كوردییەكان، جگە لە یەكگرتوو و كۆمەڵی دادگەری، بەشدارن لە كۆبوونەوەكەدا.

بابەتی پێشتر

بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی 151 هەزار دینارە

بابەتی دواتر

تەمەنی خانەنشینی لە عێراق و هەرێم یەکلادەکرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share