وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ” لەسەر پرسی مووچە ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجامدەدات”.
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەینێ کاتژمێر 10 لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی نوێنەرانی هەرێمی کوردستان لە حکومەتی فیدراڵی و سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکانی سەرجەم لایەنەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی سەرۆک وەزیران و جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیرەکانی حکومەتی هەرێم کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجومەن ئەنجامدەدرێت.
دەشڵیت، بابەتی کۆبوونەوەکە تایبەتە بە پرسی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە حکومەتی فیدراڵی.