قوباد تاڵەبانی: بەهێزترکردنی رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی دەرگا بەڕووی گەشەسەندنی وڵاتەکەمان دەکاتەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، بەهێزترکردنی رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و چالاکترکردنی رۆڵی گەنجان لەناو ئەو رێکخراوانەدا دەرگا بەڕووی گەشەسەندنی وڵاتەکەمان لە بوارە جیاوازەکاندا دەکاتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ ژمارەیەک لە گەنجان و نوێنەرانی چەندین رێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنی لە سنووری هەولێر کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی چۆنییەتی بەهێزترکردنی رۆڵی رێکخراوەکان لە کۆمەڵگاداکرا و قوباد تاڵەبانی پشتگیری تەواوی خۆی بۆ دووپات کردنەوە.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا جەختیکردەوە، بەبێ کۆمەڵگەیەکی مەدەنی بە‌هێز و بەشداریی زیاتری گەنجان لە پرسە جۆراوجۆرەکاندا گەشەسەندنێکی بەردەوام و راستەقینەی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی بەدینایەت.

بابەتی پێشتر

ئەمساڵ ساڵی پڕۆژەی پیشەسازی دەبێت لە عێراقدا

بابەتی دواتر

سەرۆک کۆماری نوێی لوبنان هەڵبژێردرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share