بە بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان راگیرا

لە کۆبوونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ نوێنەرانی خاوەن ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان بڕیاردرا، دەستبەسەرداگرتنی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە بە شێوەیەکی کاتی رابگیرێت..

سوارە عومەر نوێنەری ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبووینەوە و زۆر بە راشکاوانە باسمان لە کێشە و گرفتەکانی خەڵك کرد، جەختمان لەوە کردەوە کە سلێمانی وەک بیلبیلەی چاومان دەپارێزین.

باسیلەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە چەند خاڵێکی گرنگ کرایەوە سەبارەت بە ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان، پێویستە شۆفێرانیش بە تەواوی پابەندبن پێیانەوە.

بەپێی بڕیارەکان:
-رێوشوێنەکانی دەستبەسەرداگرتن بە شێوەی کاتی رابگیرێن.
-لیژنەیەک پێکبهێنرێت بۆ دۆزینەوەی میکانیزمی یاسایی بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی ئەمنی.
-رێگانادرێت کڕین و فرۆشتن بەو ئۆتۆمبێلانەوە بکرێت تا ئەوەی کاتەی لیژنەکە بڕیاری خۆی دەدات.
-پێویستە شۆفێران پابەندبن بە یاسا و رێنماییەکانی هاتوچۆ.
-ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە ماوەی رابردوودا دەستیانبەسەرداگیرابوو ئەگەر کاری نایاساییان پێنەکرابێت، دەدرێنەوە بە خاوەنەکانیان.

 

بابەتی پێشتر

کۆمەڵەی کورتەباڵاکان: عەممار حەکیم بەڵێنیدا کار بۆ هاوتاکردنی مووچەکانمان لەگەڵ عێراق بکات

بابەتی دواتر

ئەمساڵ ساڵی پڕۆژەی پیشەسازی دەبێت لە عێراقدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share