پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق هەوڵدەدات یەکەم هەنگاوی ڕێکەوتننامەی شەنگال جێبەجێبکات

ساتی ئازادکردنی شەنگال لە دەستی داعش

پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق لە ئەمڕۆوە هەوڵدەدات وەک جێبەجێکردنی یەکەم هەنگاوی ڕێکەوتنی شەنگال لە نێوان حکومەتی هەرێم و بەغداد ئاڵای هێز و لایەنەکان دابگرێت.

ئەمڕۆ 27 ی تشرینی دووەم بڕیارە پۆلیسی فیدراڵی هەموو ئەو ئاڵا و دروشمانە لە شەنگال لابەرێت کە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دانیان پێدا نەنراوە.

ماوەی چەند ڕۆژێکدا چوار لیوای پۆلیسی فیدراڵی عێراق ئامادەن بۆ ئەوەی لەناو شەنگالدا ڕێککەوتننامەکەی نێوان بەغداد و هەرێم جێبەجێ بکەن.

وەزارەتی بەرگری عێراق ئاشکرایکرد، یەکێک لە هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی خاڵەکانی ڕێککەوتننامەی شەنگال دەستیپێکردووە و پۆلیسی فیدڕاڵی دەچێتە ناو شاری شەنگالەوە.

ڕۆژی 22 ی ئەم مانگە لیوا تەحسین خەفاجی، وتەبێژی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، بە ئاژانسی فەرمی عێراقی ڕاگەیاندبوو، “سەرەتا ئەندامانی پۆلیسی فیدڕاڵی دەچنە ناو قەزای شەنگالەوە و دۆسییەی ئەمنی ناو شارەکە بەدەست پۆلیسەوە دەبێت”.

بە وتەی خەفاجی، جگە لە پۆلیس ڕێگە بە هیچ هێزێکی دیکە نادرێت بچێتە ناو شارەکە و تەنها ئاڵای عێراقیش لەناو قەزاکە هەڵدەکرێت.

بەپێی زانیارییەکان وەک چۆن دۆسییەی ئەمنی ناو شارەکە بە فیرقەی شەشی پۆلیسی فیدڕاڵی سپێردراوە، ئاواش دۆسییەی دەرەوەی شارەکە لە دەست سوپای عێراقدا دەبێت.

رۆژی 9 تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، هەولێر و بەغدا لەسەر دروستکردنی ئیدارەیەکی نوێ بۆ قەزای شەنگال رێککەوتن.

بابەتی پێشتر

ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی توشبوون و گیان لە دەستدان بە کۆرۆنا لە هەرێم

بابەتی دواتر

پۆلیسی ڕواندز: تەرمی مامۆستایەک لە نزیک ماڵەکەی خۆی دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share