مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت

بڕیارە ئەمڕۆ مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە دابەشبکرێت.

دوو رۆژ بەر لە ئێستا، وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی پێنجشەممە مووچەی مانگی تشرینی دووەمی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی دەڵێت، لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان پارە بۆ مووچەی مامۆستایانی گرێبەست خەرجدەکرێت.

رۆژی 25ی ئابی 2024 بڕیاردرا سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ کە ژمارەیان نزیکەی 38 هەزار کەسە بکرێن بە گرێبەست و لە داهاتی ناوخۆی هەرێم مووچەکانیان خەرجبکرێت.

 

بابەتی پێشتر

لە ئێران چی بە سودانی وترا؟

بابەتی دواتر

یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share