سەرۆکی لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماری ساڵانەی كار و چالاكییەكانی ساڵی رابردووی خستەڕوو و رایانگەیاند، نزیکەی 85 هەزار سەردانییان ئەنجامداوە و تەنها شەش هەزار سەرپێچیان تۆمارکردووە.
گۆران قادر سەرۆکی لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماری ساڵانەی كار و چالاكییەكانی ساڵی رابردووی خستەڕوو و رایانگەیاند، لە ماوەی ساڵی رابردوودا لیژنەکانمان نزیکەی 85 هەزار سەردانییان ئەنجامداوە.
دەشڵێت “لەو ژمارەیە تەنها شەش هەزار سەرپێچیمان تۆمارکردووە و رێژەی پابەندبوونی شوێنەکان بە مەرج و رێنماییەکانەوە بەڕێژەی %90 زیاترە”.
ئاماژەی بەوەشدا، بەراورد بە ساڵی رابردوو حاڵەتەکانی تۆمارکردنی سەرپێچی و سزاکان کەمبوونەتەوە و رێژەیان دابەزیوە.