گوژمەی پرۆژەی ئاوی (دوکان-سلێمانی 3) زیادکرا

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە زیادكردنی گوژمەی پرۆژەی ئاوی دوكان-سلێمانی 3.

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەمەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی (ئاوی دوكان-سلێمانی3) بە باشترین شێوە و بەرزترین كوالێتی، بڕیاردرا بە زیادكردنی گوژمەی پرۆژكە بۆ ساڵی 2025.

ئاماژەی بەوەشکرد، گوژمەکە لە 398 ملیۆن و 486 هەزار دینارەوە، بۆ 423 ملیۆن و 890 هەزار دینار زیادکراوە، بەشێوەی نەختینە لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەی خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان دەكرێت

پەرلەمانی كوردستان سبەی كۆدەبێتەوە و یەكێك لە بڕگەكانی دانیشتنەكە خوێندنەوەی دووەمە بۆ پێشنیازه‌یاسای به‌رده‌وامبوونی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان. بڕیارە…
Total
0
Share