سێ كەس بێسەروشوێن بوون و سیانی دیكە بە سەختی برینداربوون لە ئاكامی تێكشكانی فڕۆكەیەك لە نزیك دوورگەیەكی گەشتیاریی ئوسترالیا، وەك ئەوەی ئەمڕۆ بەرپرسان رایانگەیاند.
توانرا تەنها یەك كەس لە كۆی حەوت سەرنشینی فڕۆكەی “سیسنا 208 كاراڤان” بێ هیچ زیانێك رزگاربكرێت.
فڕۆكەكە پاش نیوەڕۆی سێشەممە دوای هەڵسانی لە دوورگەی رۆتنست تێكشكا.
لە دیمەنێكی ڤیدیۆییدا دەردەكەوێت، فڕۆكەكە سەركەوتوو نابێت لە فڕینەكەیدا، بەر لەوەی لە بەرزییەكی كەمەوە بكەوێتە ناو ئاوەوە.
خاوەندارێتیی فڕۆكەكە دەگەڕێتەوە بۆ كۆمپانیای “سوان ریڤەر سیپلینز”، لە رێگای گەڕانەوەی بووە بۆ بنكەكەی لە بیرس، پایتەختی ویلایەتی ئوسترالیای رۆژئاوا كە 30 كیلۆمەتر لە رۆژهەڵاتی دوورگەی رۆتنست دوورە.