دابەشکردنی مووچەی مانگی 11 کۆتایی دێت

ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی ساڵی رابردوو کۆتایی دێت.

بەپێی ئەو لیستەی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم بۆ دابەشکردنی مووچە بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە مووچەی وەزارەتەکانی (رۆشنبیری و لاوان، کارەبا، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی)، دابەشدەکرێت.

بەپێی لیستەکە، ئەمڕۆ هەرسێ سەرۆکایەتییەکە (پەرلەمان، ئەنجومەنی وەزیران و هەرێم)، لەگەڵ (پێشمەرگە، دیوان-لیواکان-هێزەکانی 70 و 80)، مووچەی مانگی 11ی ساڵی رابردوو وەردەگرن.

بەپێی هەمان لیستی وەزارەتی دارایی، ئەمڕۆ مووچەی (بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەکان، ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش، هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگریی فریاکەوتن) دابەشدەکرێت.

ئەوە لەکاتێکدایە چارەنووسی مووچەی مانگی 12ی ساڵی 2024 هاوشێوەی مووچەی سێ مانگی کۆتایی ساڵی 2023 نادیارە.

 

بابەتی پێشتر

تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم لە هەرێم دەستیانپێکرد

بابەتی دواتر

هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 12 دابەشدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share