هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 12 دابەشدەکرێت

ئەمڕۆ هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 12 بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەکانی وەزارەتی پێشمەرگەدا دابەشدەکرێت.

وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 12 بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەر بە وەزارەت و لیواکانی پیادە دابەشدەکرێت.

وەزارەتەکە لە راگەیەندراوەکەیدا دەڵێت، دوای ئەوەی هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بودجە و بەرنامەکان(ژمێریاریی سەربازی)، رێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی ئەنجامداوە و ئەمڕۆ بۆ مانگی 12ی ساڵی 2024 دابەشدەکرێت.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دوو كەسی دەستگیركرد كە دراوی ساختەیان پێبووە

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند، کەسێكیان دەستگیركردووە دراوی ساختەی پێبووە و ویستوویەتی ساغیبکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share