بەم پێنج هەنگاوە سەرکەوتن لە تاقیکردنەوەکاندا بەدەستبهێنە

لەگەڵ هاتنە پێشەوەی تاقیکردنەوەکان لە خوێندنگاکاندا، هەوڵدان بۆ خوێندنێکی باشتر و بەدەستهێنانی نمرەیەکی بەرز و گونجاو یەکێکن لەو ئامانجانەی خوێندکاران دەیانەوێت بەدەستیبهێنن، بەڵام رەنگە شارەزای رێگاکانی بەدەستهێنانی نەبن، هەربۆیە لەو چوارچێوەیەدا توێژەرانی بواری دەروونناسی پێنج هەنگاوی سەرەکی بۆ خوێندکاران دیاریدەکەن، کە دەتوانن لەماوەی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکاندا پەیڕەوی بکەن و بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامێکی باشتر و سوودی لێ ببینن.

یەکەم: خەوت باشتر بکە

بەپێی توێژینەوەکان، باشترکردنی سیستەمی خەو، یارمەتیدەرێکی زۆرباشە بۆ هێشتنەوەی خانەکانی مێشک و پاراستنی سەرنج و بیرکردنەوەی مرۆڤ، بۆیە پێویستە خوێندکار پێش ئەوەی تاقیکردنەوەکان ئەنجامبدات، سیسیتەمی خەوی رێکبکاتەوە و رۆژانە هەشت کاتژمێری تەواو بخەوێت، بەڵام لەکاتی خۆیدا و نەگاتە درەنگانی شەو.

دووەم: گۆڕنی ژینگەی خوێندن

گۆرانکاری لە ژینگەی دەوروبەر بە هۆکارێکی گرنگ دادەندرێت بۆ زیادبوونی ئاستی فێربوون و وەرگرتنی زانیاری، بەتایبەت لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا. هەربۆیە ئەگەر دەرفەتت هەبێت هەوڵبدە گۆرانکاری لە شوێنی خویندنەکەت ئەنجامبدەیت، لەوانە: سەردانکردنی قاوەخانەیەکی بێدەنگ، یان رۆیشتن بۆ پارکێک یان تاقیکردنەوەی ژوورێکی جیاوازتر لە ماڵەوە.

سێیەم: کەمکردنەوەی بەکارهێنانی مۆبایل

هەوڵبدە لەو ماوەیەی سەرقاڵی خوێندنیت، کەمتر مۆبایل و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکاربهێنیت، چونکە رەنگە ئاگادارییەک یان نامەیەک ببێتە هۆی پچڕانی سەرنجت لەسەر خوێندنەکەت، هەربۆیە باشترە کەمێك لە مۆبایلەکەت دووربکەویتەوە یاخود دۆخی بێدەنگی Silent بۆ هەڵبژێریت.

چوارەم: خواردنی تەندروست

لە کاتی خوێندندا هەوڵبدە خواردنی تەندروست بخۆیت و دووربکەویتەوە لە خواردنی چەور و قورس بە رێژەیەکی زۆر، چونکە کاریگەری نەرێنی لەسەر تەرکیز دروستدەکات و دەبێتە هۆی خاوبوونەوەی جەستە، هەربۆیە خواردنی چەرەزاتەکان یارمەتیدەرن بۆ هێشتنەوەین تەرکیز وەک “گوێز، بادەم، تووی ووشک”و هتد.

پێنجەم: گوێگرتن لە مۆسیقا

گوێگرتن لە مۆسیقایەکی ئارام یارمەتیدەرە بۆ زیادبوونی سەرنجی خوێندکار، هەوڵبدە لە ماوەی خوێندنەکەتدا گوێ لە مۆسیقایەکی ئارام بگریت، بەتایبەت ئەو جۆرانەی تایبەتن بە کاتی خوێندنەوە.

بابەتی پێشتر

هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 12 دابەشدەکرێت

بابەتی دواتر

یەکێتیی پیاوانی کوردستان: ساڵی رابردوو 49 حاڵەتی دەرکردنی پیاوانی بەتەمەن لە ماڵەوە تۆمارکراوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەریاچەیەكی باكووری كوردستان بەستوویەتی و سەرنجی گەشتیارانی ڕاكێشا

دەریاچەی ناوچه‌یه‌كى گه‌شتیاریی یه‌كێك له‌ پارێزگاكانى باكووری كوردستان، به‌هۆی ‏دابه‌زینی پله‌كانى گه‌رماوه‌ زیاتر له‌ 15 سانتیمه‌تر چینی سه‌ره‌وه‌ى…
Total
0
Share