د. موسەننا ئەمین: هەرێم مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو لە مانگی 2دا دابەشدەكات

د. موسەننا ئەمین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، عێراق مووچەی بۆ هەموو مانگێكی 2024 ناردووە و هەرێم دابەشی نەكردووە و ئێمە لە هەوڵی ئەوەداین كە دەرچەیەكی یاسایی بدۆزینەوە و حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێم پابەندبكرێن بە خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

راشیگەیاند، سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختیكردووەتەوە پارەی تەرخانكراوی بۆ مووچەی ناردووە و گرفتەكە لەوەدایە مووچەی مانگی 11ی ساڵی رابردوو لە ئێستادا دەدرێت و بە نیازە مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو لە مانگی 2دا دابەشبكات.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، عێراق ساڵی دارایی داخستووە و پارە بۆ مووچە نێردراوە و هەرێم ئامادە نییە كورتهێنانەكەی پڕبكاتەوە”.

بابەتی پێشتر

کێشەی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان گەیەندرایە حکومەتی عێراق

بابەتی دواتر

عێراق بڕیاریدا یەك بەرمیل نەوت بە نرخی 50 هەزار دینار بۆ هەرێم بنێرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share