سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت

عەلی رەئووف مستەفا، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، سبەی پێنجشەممە مووچەی مانگی 11ی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت

عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست راگەیاند، بەگوێرەی نووسراوی ئەنجومەنی وەزیران، دەبوو مووچەی مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ مامۆستایانی میلاکی وەزارەتی پەروەردە دابەشبکرێت، رۆژی سێشەممە 6ی 1ی 2025 مووچەی مامۆستایانی میلاک دابەشکرا، بەڵام مامۆستایانی گرێبەست دابەشنەکرا.

ناوبراو باسی لەوەشکرد، مامۆستایانی گرێبەست ئەوانەی بڕوانامەى دیبلۆمیان هەیە مووچەکانیان 400 هەزار دینارە و ئەوانەى بڕوانامەى بەکالۆریۆسیان هەیە 500 هەزار دینارە و خەرجیى مانگانەشیان 19 ملیار دینارە.

نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست باسی لەوەشکردووە، بۆ مانگەکانی داهاتوو هەوڵی تەواومان داوە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ مووچەی مووچەخۆران دابەشبکرێت بەتایبەت لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە.

لەلایەکی دیکەشەوە، هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، بڕیار وایە مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا یەکەم مووچەی دوای بە گرێبەستبوونیان لە هەفتەی داهاتوودا وەربگرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی کەلار لەبارەی رووخاندنی کارگەکانی بلۆک لەسەر رووباری سیروان روونکردنەوە دەدات

لەبارەی رووخاندنی 11 کارگەی بلۆک لەسەر رووباری سیروان، شارەوانیی کەلار روونکردنەوە دەدات. سەرۆکایەتیی شارەوانیی کەلار لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت،…
Total
0
Share