ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “بۆ چارەسەری کێشەی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان، نووسراوێکمان ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق کرد”.
دارا سێکانیانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “حکومەتی هەرێم خاوەنی بڕیارێکی یەکلایەنەی سەرتاسەری نییە، لە هەندێک شوێن رێگە بە ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا دەدرێت و لە هەندێک شوێنی دیکە رێگایان پێنادرێت بۆیە ئەوە سیاسەتی بانێک و دوو هەوایە”.
وتیشی، “نووسراوێكمان ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق كرد داوامانکرد بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێم كێشەی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان چارەسەربكرێت، بەوپێیەی حکومەتی عێراقیش بەرپرسە ئەگەر ئۆتۆمبێلەکان مەرجیان تێدانەبووە بۆچی داغڵی هەرێم کراون”.