بازرگانییەكی مەترسیدار لە دهۆك زیادیكردووە بووەتە هەڕەشە لەسەر كۆمەڵگە

میدیای پارتی بڵاویكردووەتەوە كە دیاردەی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر لە دهۆك لەسەدا هەزار زیادیكردووە و مامۆستایەكی زانكۆش دەڵێت، “مەترسییەكی گەورە لەسەر كۆمەڵگە دروستكراوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر لە دهۆك لەسەدا هەزار زیادیكردووە كە 250 دۆسیەی پەیوەست بەم كەیسە تایبەتن بە بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان تۆماركراوە.

هاوكات دكتۆر كاوە عەبدول عەزیز بە میدیای پارتی وتووە لە ساڵی 2010 تەنها 10 دۆسیە لە دادگاكانی دهۆك لەسەر ماددەی هۆشبەر هەبووە، بەڵام لە نوێترین ئاماردا داتاكان بەشێوەیەك هەڵكشاون كە مەترسیی زۆر گەورەیە بۆسەر كۆمەڵگە و ئێستا زیاتر لە 1000كەیس لە دادگای دهۆك لەسەر ماددەی هۆشبەر هەیە كە بە بەراورد بە ساڵانی رابردوو ئەم دیارەیە زۆر زیادیكردووە كە 250 لەوانە بازرگانی ماددەی هۆشبەرن.

دەشڵێت، “هەر بەپێی هەندێك بەڵگە كە میدیاكانی توركیا بڵاویانكردووەتەوە 850 كیلۆ ماددەی هۆشبەر لە جۆری هیرۆین كە یەكێكە لە ماددەی هەرە مەترسیدار و گرانبەهاكان لە سنووری و هەولێرو دهۆكەوە نێردراوە بۆ توركیا لەوێ دەستیبەسەردا گیراوە”.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دارایی هەرێم راگەیەندراوێكی بەپەلە لەبارەی مووچەوە بڵاودەكاتەوە

بابەتی دواتر

یەكێتی پۆستێكی نوێی وەرگرت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share