نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایدەگەیەنێت، سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست بۆ مانگی 11ی ساڵی رابردوو لە سنووری پەروەردەكانی سلێمانی دابەشدەكرێت.
عەلی رەئووف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە سنووری پەروەردەكانی سلێمانی سبەی مووچەی مانگی 11ی ساڵی رابردووی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەكرێت و تاوەكو ئێستا لە سنووری پەروەردەكانی هەولێر و دهۆك بڕیاری دابەشكردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست نەدراوە.
وتیشی، “لیستی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست بە جیا ئامادەدەكرێت، بۆ سبەی لە سنووری پەروەردەكانی سلێمانی مووچەی مانگی 11ی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەكرێت”.