بەریتانیا بە زیرەکی دەستکرد بەرەنگاری جەڵتە دەبێتەوە

وەزارەتی تەندروستی بەریتانیا ئاشکرایکرد، لەرێگەی بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد توانیویانە کاریگەرییە لاوەکییەکانی جەڵتەی مێشک لەو کەسانەی ئەو حاڵەتەیان بەسەردا هاتووە کەمبووەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی بەریتانیا بڵاویکردەوە، “کاریگەرییە لاوەکییەکانی جەڵتەی مێشک لەو کەسانەی تووشیی هاتوون، بۆ سێ هێندە کەمبووەتەوە، ئەمەش بەهۆی زیرەکی دەستکردەوە”.

ئاشکراشیکرد، “لە ئێستادا پشت بە سیستمی Brainomix e-Stroke دەبەسترێت، کە لە رێگەوە ماوەی دەستنیشانکردنی جەڵتەی مێشک بۆ کاتژمێرێک کەمکردووەتەوە، ئەمەش رێگە دەدات چارەسەری گونجاو بە خێراترین ماوە دەستنیشانبکرێت”.

ئاشکراشیکردووە، “بەهۆی ئەم سیستەمەوە رێژەی ئەو کەسانەی کاریگەری لاوەکیان لە دوای جەڵتەی مێشکەوە لەسەر دەرنەکەوتووە لە %16 بۆ 48% بەرزبووەتەوە”.

ئەمە لە کاتێکدایە ساڵانە 85 هەزار کەس لە بەریتانیا تووشی جەڵتەی مێشک دەبن.

 

بابەتی پێشتر

واتسئەپ لە هەفتەی داهاتووەوە لە 49 جۆر مۆبایلدا نامێنێت

بابەتی دواتر

گاکپۆ لە ڕووی تەکتیکییەوە چ سوودێک بە لیڤەرپوڵ دەگەیەنێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ته‌ندروستیی جیهانى: جیهان له‌به‌رده‌م شه‌پۆلێكی تسۆنامیی به‌هێزی ڤایرۆسه‌ گواستراوه‌كاندایه‌

به‌رپرسێكى ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، جیهان له‌به‌رده‌م شه‌پۆلێكی به‌هێزی ڤایرۆسه‌ گواستراوه‌كاندایه‌ و پێویسته‌ وڵاتان به‌جددییه‌وه‌ وه‌ریبگرن. مارایا كیركۆڤ،…
Total
0
Share