جارێکی دیکە دەوامی بەڕێوەبەرایەتییەکانی پاسپۆرت گۆڕانکاری بەسەرداهات

بەهۆی ئەو ڕێنماییانەی لە بەغدادەوە دەگەنە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پاسپۆرت لە هەرێم، لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا چەندین جار گۆڕانکاری بەسەر دەوامی فەرمانگەکاندا هاتووە، سەبارەت بە مامەڵەی پاسپۆرتی هاوڵاتییان.

لە تازەترین ڕێنماییدا، کە بە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پاسپۆرت دراوە لە هەرێمی کوردستان لە ئەمڕۆ پێنجشەممەوە تا ڕۆژی دووی مانگی داهاتوو، دەوامی بەڕێوەبەرایەتییەکان بۆ مامەڵەی پاسپۆرتی هاوڵاتییان کەوتووەتە کاتژمێر 2:00ی دوانیوەڕۆ تا 6:00ی ئێوارە.

پێشتریش لەم کاتەدا مامەڵەی هاوڵاتییان بۆ پاسپۆرت ڕاییکراوە و دواتر کاتژمێرێک دواخرا، واتە لە کاتژمێر 3:00 تا 7:00ی ئێوارە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان: داوا له‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین ده‌ستوبرد بكه‌ن له‌ گه‌یشتن به‌ لێتێگه‌یشتنى هاوبه‌ش لەبارەی هەڵبژاردنەکانەوە

سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، وێڕاى پشتیوانیى ته‌واو له‌ ره‌وتى گفتوگۆكانى فراكسیۆن و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان، پێشوازى له‌ به‌ره‌وپێشچوونى رێوشوێنه‌…
Total
0
Share